وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات و دەست بە خەرجکردنی شایستە داراییەکان کرا



وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند لەو بڕەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردبوو، ١٤ هەزار تۆن کەمتر لە جوتیاران وەرگیراوە و ٧٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری شایستەی دارایی جوتیارانیش دراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە، دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ، کە لە ٦ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بەردەوام بوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیار بوو (٧٠٠) هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە:

١- بڕی(٢٨٢) هەزار تۆن سلێمانی.

٢- بڕی(٢٢٨) هەزار تۆن هەولێر

٣- بڕی(١٨٩) هەزار تۆن دهۆک

ڕوونیشیکردەوە کە لەو ماوەیەدا تونراوە بڕی  ٦٨٥ هەزار و ٩٧٤ تۆن و ٩٤٠ کیلۆ وەرگیراوە کە بەم شێوەیە بووە:

١- بڕی (٢٧٧،٤٥٩.٤٢٠) هەزار تۆن سلێمانی.

٢- بڕی(٢٢٢،١٥٩.٧٦٠) هەزار تۆن هەولێر.

٣- بڕی(١٨٦،٣٥٥.٧٦٠) هەزار تۆن دهۆک.

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت بەهۆی ئەوە بوو بەپێی ئەو مەرجانە نەبوو کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕال داینابوو کە بریتی بوو لە بڕی ١٤ هەزار تۆن و ٢٥ تۆن و ٦٠ گرام.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆی گشتی پارەی شایستەی جوتیاران نزیکەی (٥٩٠) ملیار دینارە و لەو بڕەش تائێستا (٧٤،٥٠٠) ملیار دینار هاتووە و بەم شێوە بەسەر جوتیاران دابەش کراوە

١- بڕی (٢٨) ملیار دینار سلێمانی.

٢- بڕی(١٧) ملیار دینار هەولێر.

٣- بڕی(٢٩،٥٠٠) ملیار دینار دهۆک.

وەزارەتی بازرگانی ڕوونیشیکردەوە، بڕی ئەو پارەی وەک شایستەی جوتیاران ماوە بریتیە لە (٥١٥) ملیار دینار چاوەرێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت و پاش تەواو کردنی ڕێکارە ئیداریەکان بەسەر جوتیاران دابەش بکرێت

“فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە”
پێشت “فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە”
تەمەنی ٨٤ ساڵە و زیاتر لە ٧٠ ساڵە وێنەگریی دەکات
دواتر تەمەنی ٨٤ ساڵە و زیاتر لە ٧٠ ساڵە وێنەگریی دەکات
پەیوەندیدار