ترەمپ هەڕەشە دەکات: گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکەین



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوو گرنگترین هەڵبژاردنی مێژووی وڵاتەکەی دەبێت و بەڵێنیدا ئەگەر سەرکەوتوو بێت، کار بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن دەکات.

ترەمپ لە یەکەم دەرکەوتنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دوای ڕووداوەکەی شەممەی ڕابردوو کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنەکانی داهاتوو گرنگترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەماندا و ناتوانین ڕێگە بە ساختەکاری بدەین”، ئاماژەشیدا بەوەی هێشتا کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکە ڕوون نەبووەتەوە.

ترەمپ وتیشی: “بژاردەی ئاسانترم هەبوو لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، بەڵام من ئەمە بۆ ئێوە دەکەم، و شەرەفێکی گەورە بوو بۆم کە کاندیدکردنی پارتی کۆمارییەکان بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن قبوڵ بکەم، و دڵنیام لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا، و… ئێمە جۆ بایدنی گەندەڵ لادەبەین”.

ترەمپ بەڵێنیدا کۆتایی بە سیاسەتی سنوورە کراوەکان بهێنێت، چونکە زۆریی ژمارەی کۆچبەرەکان “باج لەسەر ئەمریکییەکان زیاد دەکات” و وتیشی: “کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەمان داگیر دەکەن، ئێمەش کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان دوای ئەوەی تووشی ئەم شاڵاوە دەبین”.

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیدارەی بایدن ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی کرد بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێبدات، وتی: لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتییەکەمدا لە سیاسەتی بایدن ڕزگارم دەبێت، هەروەها دەست بە گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەکەین لە مێژووی وڵاتەکەماندا، تەنانەت گەورەتر لە هەڵمەتی سەرۆکایەتی سەرۆکی پێشوو دوایت ئایزنهاوەر”.

وادەی “کلاسیکۆی زەوی” دیاری کرا
پێشت وادەی “کلاسیکۆی زەوی” دیاری کرا
خوێندنی باڵا:هەوڵدەدەین کورسی خوێندن بۆ سەرچەم دەرچوانی پۆلی 12 دابینبکەین
دواتر خوێندنی باڵا:هەوڵدەدەین کورسی خوێندن بۆ سەرچەم دەرچوانی پۆلی 12 دابینبکەین
پەیوەندیدار