بەوێنە؛ ویستیان چەندین جۆر خۆراكی خراپبوو بە هاووڵاتیان بفرۆشن



قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، دەست گیرا بەسەر بڕێكی زۆر خۆراكدا، كە وسترابوو بەسەر هاووڵاتیاندا ساغ بكرێتەوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2024، لیژنەكەمان ئاگاداركرانەوە لەلایەن بازگەی زەمەقییەوە لەهەبوونی بڕێكی زۆر لەخۆراك لەناو بارهەڵگرێكدا و پاش پشكنینی فیزیایی بۆ تەواوی خۆراكەكان دەركەوت هەموو خۆراكەكان بێ سەرچاوەن و كەڕوویان كردبوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەبڕیاری لیژنەش سەرجەمیان تەلەف كرا *بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، خۆراكەكان بریتی بوون لە (دۆشاوی خورما، ترشیات، سركەی سێو، دۆشاوی توو، گێلاس، قەیسی و كەشك) و چەند جۆرێكی دیكە.

 

مووچەی بەشێكی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم زیاد دەکرێت
پێشت مووچەی بەشێكی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم زیاد دەکرێت
دۆسیەی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران سەریهەڵدایەوە
دواتر دۆسیەی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران سەریهەڵدایەوە
پەیوەندیدار