وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی دێت



جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمە بۆ ئەمساڵ.

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠/ ٧/ ٢٠٢٤ کۆتا رۆژی پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٦ی حوزەیران پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەنم ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی دیاریکرد، تا ئێستاش بەغدا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.

 

کاندید و بەر بژێرەکان…
پێشت کاندید و بەر بژێرەکان…
حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە ڕێی مامۆستایانی ئایینییەوە ڕووبەڕووی کۆچ ببێتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە ڕێی مامۆستایانی ئایینییەوە ڕووبەڕووی کۆچ ببێتەوە
پەیوەندیدار