مایکرۆسۆفت زیانێکی گەورەی بەرکەوت



بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە بەشێک لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زیانێکی دارایی گەورەی لێکەوت کە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی کێشە تەکنیکییەکە چارەسەر کراوە و چەندین بەرنامە و خزمەتگوزاری بۆ بەکارهێنەران گەڕاوەتەوە، بەڵام هەندێک کاریگەریی لە بەشێک لە سیستەمەکان هەر بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییە جیهانییەکان، مایکرۆسۆفت ئینتەرناشناڵ نزیکەی ٦٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە دوای چەند کاتژمێرێک لەو تێکچوونی بەشێک لە سیستمەکەی و ئەو گرفتە تەکنیکییەی کە کۆمپانیاکە تووشی بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەردەوامی ئەو تێکچوونە زیانێکی زیاتر بۆ کۆمپانیاکە و بۆ فڕۆکەخانەکان و سیستەمە جیهانییەکان دروستدەکات کە بەهۆی ئەم تێکچوونە وەستابوون.

ئەمڕۆ هەینی هەڵەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە سێرڤەرەکانی کراودسترایکدا کاریگەری لەسەر کاری زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانەکان و فڕۆکەخانەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە

بەیانی ئەمڕۆ گرفتێکی تەکنیکی لە کۆمپانیای خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسفۆت، بووە هۆی هەڵوەشانەوە و دواکەوتنی ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی و راوەستانی چەندین سیستمی بانکی، دەزگای میدیایی، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و هۆیەکانی گواستنەوە.

گرفتە جیهانییەکە هەرێم و عێراقی نەگرتۆتەوە
پێشت گرفتە جیهانییەکە هەرێم و عێراقی نەگرتۆتەوە
ئاگرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا
دواتر ئاگرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا
پەیوەندیدار