بە درۆن هێرش کرایە سەر ئیسرائیل و کوژراو بریندار هەیە



بەرەبەیانی ئەمڕؤ لە تەلئەبیب تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، سوپای ئیسرائیل دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024 ، بەدەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز پۆلیسی تەلئەبیب ڕاچڵەکی کە بە وتەی خۆیان بە درۆن هێش کراوەتە سەر شارەکە.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، تەقینەوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیان بووە و لە شوێنی تەقینەوەکەشدا تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە و سێ کەس دیکەش برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل لە زاری ئەفیخای ئەدرەعییەوە ئاماژەی بەوەدا، تەقینەوەکە بەپێی هەندێک سەرچاوە و دۆزینەوەی پاشماوە لە ناوچەکە و هەروەها بەپێی وتەی حوسییەکان بەهۆی درۆنەوە بووە، کە ئاسمانی تەلئەبیبی بڕیوە بەبێ ئەوەی زەنگی ئاگادار کردنەوە لێ بدرێت.

لای خۆیانەوە حوسییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویانکردەوە، لە ڕێگەی درۆنێکی پێشکەوتووەوە کە ناوی ( یافا ) یە، توانرا ئامانجێکی گرنگ لە ناوەندی ( یافا – تەلئەبیبی ئێستا) بکەینە ئامانج و دواتر وردەکاری هێرشەکە دەخەینە ڕوو،

ئاماژەشیان بەوەدا، ئەم درۆنە جۆرێکی نوێیە و پەرەی پێدراوە، تەنانەت ئامێری دۆزینەوەی درۆن ناتوانێت بیدۆزێتەوە.

لە دوای هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چەکدارە حووسییەکانی یەمەن و گرووپەکانی بەرەی موقاوەمە لە عێراق و لوبنانەوە وەک پشتیوانییەک بۆ چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین بە مووشەک و درۆن کەوتوونەتە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بە تایبەت لە دەریای سوور حووسییەکان بوونەتە هەڕەشەیەکی کاریگەر لەسەر جووڵەی بازرگانی دەریایی.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەندرێت
پێشت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەندرێت
پێشنیارێک بۆ میدیاکانی کوردستان
دواتر پێشنیارێک بۆ میدیاکانی کوردستان
پەیوەندیدار