عێراق و هەرێم لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن



شاندی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج ڕێکەوتن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە، دوای سەردانی لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی باج لە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان بۆ بەغدا، لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج گەیشتنە ڕێکەوتن.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا کارئاسانی بۆ ئەو کارگەو کۆمپانیاو بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن دەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەو خاڵانەی ڕێککەوتون لەسەری بریتین لە :

١- داننان بەپاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە کەپێشتر هیچ بایەخێکیان بۆ دانەدەنا.

٢- چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان ، کە پێشتر داوای باجیان لێ دەکردن بەبیانوی ئەوەی بەرهەمەکانیان لەناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق ساغ دەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی لەکوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیشیان لەکوردستان بدەن.

٣- چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سوتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەنرخی هاندراو کەماوەیەکە پێدانی سوتەمەنیان بەو کارگانە ڕاگرتووە بەبیانوی نەدانی باج بەحکومەتی فیدراڵی.

٤- ڕێکەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکارو ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج کرا بە میکانیزمی هاوبەش.

٥- هەردولا لەسەر بانکەکان ڕێکەوتن کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج.

٦- هەرولا ڕێکەوتن لەسەر هەماهەنگی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری کردن لە خۆدزینەوە لەباج.

سیستمی سۆلار “چارەسەرێکی گونجاو” بۆ کۆتاییهێنان بە موەلیدە ئەهلییەکان
پێشت سیستمی سۆلار “چارەسەرێکی گونجاو” بۆ کۆتاییهێنان بە موەلیدە ئەهلییەکان
لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕوویدا
دواتر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕوویدا
پەیوەندیدار