“تەندروستی لە کەرتی گشتی بەهێزترە تا کەرتی تایبەت”



وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی جیاوازی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتی دەڵێت” کەرتی تایبەت زیاتر چاودێری دەکرێت بەڵام کەرتی گشتی بەهێزترە”.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك- ڕایگەیاند، کەرتی گشتی لە کەرتی تایبەت بەهێزترە، و کەرتی تایبەت نەبۆتە جێگرەوەی کەرتی گشتی.

ئاماژەی بەوەشدا، چەندین خزمەتگوزاری گرنگ هەیە تەنها لە کەرتی گشتیدا هەیە و لە کەرتی تایبەتدا نییە، وەک چارەسەری کیمیایی و نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە کەرتی تایبەت بوونی نییە، ڕێژەی٨٠ ٪ فریاکەوتنەکان لە کەرتی گشتیدایە.

وتیشی، کەرتی تایبەت لە کابینەی نۆ دا بە پەیڕەوێکی تایبەت و لە ژێر چاودێری حکومەت بەڕێوەدەچێت، نابێت کەرتی تایبەت ئیستغلالی کەرتی گشتی بکات.

د.سامان بەرزنجی ڕوونیشیکردەوە، هیچ جۆرە دەرمانێکی بێ کوالیتی و قاچاخ ناچێتە نێو نەخۆشخانە گشتییەکان و چاودێری حکومەتی لەسەرە، و تا نەشتەرگەرییەک لە کەرتی تایبەت دەکرێت 100 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت.

دەربارەی کەمی دەرمان وەزیری تەندروستی وتی، ئەو کێشەیەی ساڵانی پێشوو هەبوو لەبابەتی دابینکردنی پارە بۆ کڕینی دەرمان چارەسەر کراوە و ئەمساڵ لە کابینەی حکومەت سیولەی پێویستی بۆ دانراوە.

لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕوویدا
پێشت لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕوویدا
فیشەکێک بۆ ترامپ، بەڵام بایدن پێوەبوو
دواتر فیشەکێک بۆ ترامپ، بەڵام بایدن پێوەبوو
پەیوەندیدار