پارێزگاری هەڵەبجە دۆخی تەندروستی باشە



سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەران سەردانی پارێزگاری هەڵەبجە دەکات و دەڵێت” نزای خێر دەکەین بەزووترین کات بگەڕێتەوە ناو خانەوادەکەی”

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەران لە میانی سەردانێکیدا بۆلای ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، مایەی خۆشحاڵیمانە کە برای بەڕێزمان کاک ئازاد تۆفیق سەلامەتەو تەندروستی باشی بۆ گەڕاوەتەوە نزای خێر دەکەین بەزووترین کات بگەڕێتەوە ناو خانەوادەکەی.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕۆژی 16 تەمووز بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشانەیەکی هەولێر نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجامدرا.

هاوکات شەوی ڕابردوو هەریەک لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستییان پرسی.

دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو کرایەوە
پێشت دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو کرایەوە
پارتی 190 کاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد
دواتر پارتی 190 کاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد
پەیوەندیدار