سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە گەنجێکی داون



سوپای ئیسرائیل لە شوجاعیە سەگ بەردەدەنە گەنجێکی داون و ئۆتیزم لە غەززە بە بەرچاوی دایکیەوە، وازی لێدەهێنن تا دەمرێت.

محەممەد بەحار خەڵکی غەززەیە، تەمەنی 24 ساڵە و داون سیندرۆم و ئۆتیزمی هەیە، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە سەگی تێبەردەدرێت و لەنێو هاوار و ئازاردا وازی لێدەهێنن تا دەمرێت.

لە زاری دایکییەوە کە بۆ BBC قسەیکردووە چیرۆکی کوڕەکەی دەگێڕێتەوە کە چۆن لەلایەن سەربازانی ئیسرئیلەوە کوژراوە.

نەبیلە بەحری تەمەنی 70 ساڵە و هاوژینەکەی لەدەستداوە بەم شێوەیە باسی دەکات، “کوڕەکەم نەیدەزانی چۆن نان بخوات و ئاو بخواتەوە، نەیدەزانی چۆن جلەکانیشی بگۆڕێت، من خۆم جلەکانیم دەگۆڕی و نانم پێدەدا، کوڕەکەم نەیدەزانی هیچ شتێک بکات.”

نەبیلە بەحری ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی 15 جار ئاوارەبووین و لە ترسی شەڕ شوێنەکانمان جێهێشتووە، ئێمە دەچووینە جبرێل، بەڵام دواتر بۆردومانی جبرێل دەکرا، دەچووینە گۆڕەپانی حەیدەر، بەڵام دواتر گۆڕەپانی حەیدەر بۆردومان دەکرا، دەچووینە ڕیمال، بەڵام دواتر ڕیمال بۆردومان دەکرا، دەچووینە گۆڕەپانی شاوە، بەڵام لە گۆڕەپانی شاوە بۆردومان دەکرا”.

بنەماڵەکەی محەمەد بەحار خەڵکی گەڕەکی شوجاعیەی غەززەن (حي الشجاعية)، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سەنتەری شاری غەززە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، کاتێک سوپای ئیسرائیل بە تانک و تەیارە چوونەتە ناو شوجاعیە، خێزانەکەی محەمەد ماندوو بوون لە ئاوارەبوون و نەڕۆشتوون.

 

 

نەبیلە ڕووداوەکانی ڕۆژی هێرشەکەی سەربازانی ئیسرائیل دەگێڕێتەوە؛ ماوەی حەوت ڕۆژ لەژێر گەمارۆدا بووین، تانک و سەربازەکان لە هەموو دەوروبەری ماڵەکەدا بوون… محەمەد لەسەر قەنەفەکەی دەمایەوە حەزی لە دانیشتن نەبوو لە هیچ شوێنێک جگە لەوێ، بەردەوام دەیوت “دەترسم…دەترسم” و ئێمەش دڵنەوایمان دەدایەوە، بەڵام چونکە ئۆتیزم بوو زۆر لە قسە تێنەدەگەیشت.

ڕۆژی 3ی تەموز سوپای ئیسرائیل بە سەگ و ئاژەڵی دیکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نەبیلە لە شەقامی نەزاز و هەموو شتێکی ماڵەکەیان بەیەکدا دا و شکاندیان، دواتر سەربازەکان بە سەگەوە چوونە ژوورەوە، نەبیلە دەڵێت، “چەندین جار بە سەربازەکانم وت، محەمەدی کوڕم کەمئەندامە و ڕەحمی پێبکەن، سەگەکەی لێ دورخەنەوە.”

نەبیلە بە چاوی خۆی هێرشی سەر کوڕەکەی بینیوە و دەڵێت، سەگەکە هێرشی کردە سەر کوڕەکەم گازی لە سەر و سنگی گرت و دواتر لە دەستی، محەمەد قسەی نەکرد، تەنها هاواری دەکرد و دەیوت “نا، نا، نا” سەگەکە گازی لە قۆڵی گرت و خوێنی لێدەڕژا، ویستم بگەمە لای و سەگەکەی لێ دووربخەمەوە، بەڵام نەمدەتوانی، کەس نەیدەتوانی بگاتە لای.

بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان و وتی، کوڕەکەمیان برد و لە ژوورێکی جیادا دایاننا و دەرگاکەیان قوفڵ کرد، ئێمە ویستمان بزانین چی بەسەر هاتووە و محەمەد ببینین، بەڵام پێیان وتین بێدەنگ بن و تفەنگەکانیان ئاراستەی ئێمە کرد، ئێمەیان خستە ژوورێکەوە بە تەنیا، محەمەدیش بە تەنیا لە ژوورێکی دیکەدا بوو”.

محەمەد بەهۆی هێرشی سەگەکەوە گیانی لەدەستداوە، دایکی باسی لەوەکرد، دیمەنەکان لەبەرچاوم لاناچن کە سەگەکە بەردەوام گازی لێدەگرت، ئەویش دەستی بە سەری سەگەکە دەهێنا و دەیوت “بەسە ئازیزم، بەسە!”

 

سەرچاوە: BBC

ئەو کۆمپانیایانەی بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاری هاووڵاتیانیان برد بۆ حەج سڕ دەکرێن
پێشت ئەو کۆمپانیایانەی بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاری هاووڵاتیانیان برد بۆ حەج سڕ دەکرێن
کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دواتر کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار