نرخ و تایبەتمەندییەکانی.. وردەکاری نوێ دەربارەی ئایفۆن ١٦



زۆرێک لە هەواداران و بەکارهێنەرانی ئایفۆن چاوەڕێی وادەی نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکەن، ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر نرخی ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکسە.

بەگوێرەی وردەکارییە ڕاگەیەندراوەکان، بڕیارە مۆبایلی داهاتووی ئەپڵ تەکنەلۆژیای نوێ و ناوازەی تایبەت بە پاتری تێدابێت، کە ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ پڕۆسەی گۆڕینی پاتری.

 

ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس

ئەپڵ ساڵانە وەشانی نوێی مۆبایلەکانی دەخاتە بازاڕەوە، سەبارەت بە وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس کە بە یەکێک لە باشترین و جیاوازترین وەشانی کۆمپانیاکە دادەنرێت، بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ بە فەرمی بۆ بەکارهێنەران بەردەست ببێت.

جۆرەکانی ئایفۆن ١٦ بریتیین لە: ئایفۆن ١٦، ئایفۆن ١٦ پڵەس، ئایفۆن ١٦ پرۆ، ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، پێشبینی دەکرێت نرخی سەرەتایی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ بەم شێوەیە بێت: پێشبینی دەکرێت نرخی ئایفۆن ١٦ بە ٧٩٩ دۆلار بخەمڵێندرێت، ئایفۆن ١٦ پڵەس ٨٩٩ دۆلار، ئایفۆن ١٦ پرۆ ٩٩٩ دۆلار و پێشبینیش دەکرێت نرخی ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس ١١٩٩ دۆلار بێت.

 

تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن ١٦

مۆبایلەکە شاشەیەکی گەورەی LTPO OLED ی 6.7 ئینجیی هەیە، کە ڕێژەی نوێبوونەوەی دەگاتە 120 هێرتز، هەروەها پارێزگارییەکی پێشکەوتووی Ceramic Shield ی لەگەڵدایە بۆ پاراستن لە خراپبوون و شۆک.

پڕۆسێسەری Hexa-core A18 Pro هەیە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی 3nm بۆ کارایی خێرا و بەرز.

جگە لە کامێرای پێشەوەی ١٢ مێگاپێکسڵ، و سیستەمی کامێرای دواوە کە سێ عەدەسەی تێدایە بە ڕوونی جیاواز.

هەروەها پاترییەکی بەهێزی هەیە بە توانای 4422 میلی ئەمپێر، کە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرا دەکات لە 50% تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا.

ئایفۆن ١٦ بە چەند بیرگەیەکی جیاواز بەردەست دەبێت، کە بریتین لە 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت.

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پێشت کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
ڕۆڵی “ڕێڕەوی هەوای سارد” لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی شارەکاندا چییە؟
دواتر ڕۆڵی “ڕێڕەوی هەوای سارد” لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی شارەکاندا چییە؟
پەیوەندیدار