تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان کۆتایی دێت



وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاتت دێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێتیش ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بکات.

بە کۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی تۆماکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت کە بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بە پێی لێدوانی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکێتی لیستی کاندیدەکانی پێشکەش دەکات کە لە 176 کاندید پێکهاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر، میران محەمەد لە سلێمانی، بەرزان عوسمان لە هەڵەبجە و عەلی ئۆرەماری لە دهۆک سەرۆکایەتی لیستەکانی یەکێتی دەکەن.

ڕۆڵی “ڕێڕەوی هەوای سارد” لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی شارەکاندا چییە؟
پێشت ڕۆڵی “ڕێڕەوی هەوای سارد” لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی شارەکاندا چییە؟
دیموکراتەکان کاندیدکردنی بایدنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دواخست
دواتر دیموکراتەکان کاندیدکردنی بایدنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دواخست
پەیوەندیدار