ئاگاداری بۆ تووشبووانی شەکرە سەبارەت بە کاتەکانی خەوتن



توێژینەوەیەکی نوێی دانیمارکی هۆشداری دەدات، کە کەمخەویی یان خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمت هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، تیمی توێژینەوەکە پشکنینی خەو و خووی تەندروستی 400 کەسیان کردووە، کە بەم دواییە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بوون و زیاتر لە سێ ساڵە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەریان دەرکەوتووە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، کە زۆر خەوتن دەبێتە هۆی زیادبوونی ٣١٪ی زیانەکانی بۆرییە بچووکەکانی خوێن لە تووشبووانی شەکرەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە، لەکاتێکدا نەخەوتنی پێویست دەبێتە هۆی زیادبوونی زیانەکان بەڕێژەی ٣٨٪.

ئەو زیانانەی بەهۆی ناڕێک و پێکی خەوتنەوە تووشت دەبێت لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات، بەجۆرێک ١٢٪ی بەشداربووانی توێژینەوەکە ناخەون و ٢٨٪ی زیادەڕۆیی دەکەن لە خەوتن، لە ئەنجامدا کێشەی خوێنبەرە بچووکەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

توێژەران تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە، ماوەی کورت و درێژی خەوتن لە نەخۆشانی جۆری دووەمی شەکرەدا هۆکاری توند تربوونی نەخۆشییەکەیە، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی ماوەی خەو و کوالیتی لەم نەخۆشانەدا دەکەنەوە.

دیموکراتەکان کاندیدکردنی بایدنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دواخست
پێشت دیموکراتەکان کاندیدکردنی بایدنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دواخست
مووچەی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار