هۆكارەكانی سوتانەوەی گەدە (دڵەكزێ) لە ماوەی دووگیانیدا چيیە؟



راوێژكارێكی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون ڕایدەگەیەنێت ، كێشەی هەرس و سووتانی گەدە لە ماوەی دووگیانیدا لە ئەنجامی گۆرانی رێژەی هۆرمۆنەكان بە تایبەت لە مانگی یەكەمی دووگیانیدا ڕوودەدات.

دكتۆرە هدی محی الدین، راوێژكاری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون بڵاویكردەوە، كە خانمانی دووگیان دەناڵێنن بە دەست كێشەی هەرس و سووتانی گەدە لە ماوەی دووگیانیدا لە ئەنجامی گۆرانی رێژەی هۆرمۆنەكان بە تایبەت لە مانگی یەكەمی دووگیانیداڕوودەدات.

دەشڵێت ،”سووتانەوەی گەدە هەستكردنە بە ئازار و كزانەوە لە سنگدا بەهۆی گەرانەوەی دەردراوی گەدە بۆ سورێنچك، هەروەها گۆڕانكارییە هۆڕمۆنییەكان كە لە ماوەی دووگیانی ڕوودەدەن دەبنە هۆی زیاتر خاوبوونەوەی ماسولكەكانی سورێنچك كە ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی دەردراوی گەدە دەكات”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هۆكارانە دەبێتە هۆی هەستكردن بە سووتانەوەی گەدە، هەروەها گەشەكردنی كۆرپەلە و گەورەبوونی منداڵدان دەبێتە هۆی پەستانێكی زیاتر لەسەر گەدە كە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دەردراوی گەدە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پزیشكان دەكرێت پێشنیاری چەند گۆڕانكارییەك لە شێوازی ژیان و خۆراك بۆ كەمكردنەوەی هەستكردن بە سووتانەوەی گەدە بكەن، و لە زۆربەی بارەكاندا ئەو پێشنیارانە هاوكارن، بەڵام لە كاتی نەبوونی كاریگەری، دەرمانی دیاریكراو بەكاردەهێنرێت.

 

ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت
پێشت ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت
ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە
دواتر ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە
ەیوەندیدار