ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە



ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە، كە ٢٣ حاڵەت لە هەولێر و ٢٦حاڵەت لە سلێمانی و ٨ حاڵەت لە دهۆك و ٦ حاڵەت لە كەركووك و پارێزگای هەڵەبجەش تەنها ٢ حاڵەت هەبووە.

بورهان عەلی فەرەج، سكرتێری ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان سەبارەت بەسكاڵا و توندوتیژەكانی دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان ئامارێكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ڕاگەیاندووە، بەپێی لێژنەی بەدواداچوون و تۆماركردنی كەیسەكان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ٥٣٤ حاڵەتی سكاڵا و توندوتیژی تۆماركراون، كە بەبەراورد بەساڵی ٢٠٢١ حاڵەتەكانی توندووتیژی لەبەرزبوونەوەدایە كە ٥٢١ حاڵەت بووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە، كە ٢٣حاڵەت لە هەولێر و ٢٦ حاڵەت لە سلێمانی و ٨ حاڵەت لە دهۆك و ٦ حاڵەت لە كەركوك و پارێزگای هەڵەبجەش تەنها  ٢ حاڵەت هەبووە، هەروەها جگە لەوەی ٥ حاڵەتی كوشتنی پیاوانیش لەلایەن ژنانەوە بە هاوكاری كەسانی دیكە تۆماركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەكۆی ٥٣٤ حاڵەتی سكاڵا و توندوتیژی كە تۆماركراو ٣٧حاڵەتی دەركردنی پیاوی بەتەمەن هەبووە، هەروەها ٤٥ حاڵەتی خیانەتی هاوسەری و ٩ حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی و ١٩٣ كەیسی تەدەخولكردنی كەس و كار لەژیانی هاوسەرگیردا تۆماركراون. جگە لەوەی ١٢ حاڵەتی فشاری دەروونی و سێكسی و ٨ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە هەبووە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان ، لە ساڵی ٢٠٢٢ نوێترین جۆری توندوتیژی تۆماركراوە، كە لە ساڵانی ڕابردوودا بوونی نەبووە، ئەویش هەڕەشەی میدیایی و ئەلیكتڕۆنییە، ژمارەی حاڵەتەكانیش ١٧حاڵەت بووە و دوای جیابوونەوەی دوو هاوسەر ئەم جۆرە هەڕەشە و ناوزڕاندنەیان بەرامبەر بە یەكتری بەكارهێناوە.

هۆكارەكانی سوتانەوەی گەدە (دڵەكزێ) لە ماوەی دووگیانیدا چيیە؟
پێشت هۆكارەكانی سوتانەوەی گەدە (دڵەكزێ) لە ماوەی دووگیانیدا چيیە؟
كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەواى دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دواتر كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەواى دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار