عێراق بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەنزینی گەیاندە بەرزترین ئاست



عێراق لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو ملیار لیتر بەنزین و گازوایلی لەنێوخۆدا فرۆشتووە و 15 ملیۆن لیتریشی بۆ فڕۆكەكانی بە مەدەنی و سەربازییەوە تەرخانكردووە.

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ڕایگەیاند، “لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 977 ملیۆن لیتر بەنزینمان بە هەر سێ جۆرەكەی موحەسەن، نۆرماڵ و سوپەر فرۆشتووە، هەروەها 947 ملیۆن لیتر گازوایلیش بە هەردوو جۆرەكەی قورس و نۆرماڵمان فرۆشتووە.”

ڕاشیگەیاندووە، بڕی ئەو نەوتە سپییەی مانگی ڕابردوو لەڕێگەی دەروازەكانی فرۆشتن و بەنزینخانەكانەوە فرۆشراوە 45 ملیۆن لیتر بووە، جگە لەوەی ملیارێك و 335 ملیۆن لیتری دیكەش لە بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە فرۆشراون.

ئاشكراشی كردووە، فرۆشی سووتەمەنیی فڕۆكە بە هەردوو جۆرەكەیەوە مەدەنی و سەربازی 15 ملیۆن لیتر بووە.

عێراق ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بە یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك هەژمار دەكرێت و ئاستی بەرهەمهێنان و یەدەگی لە لیزبەندی پێشەەوەی وڵاتانی جیهانە.

دەستگیرکردنی گرووپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەنرا
پێشت دەستگیرکردنی گرووپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەنرا
وەزارەتی دارایی لەبارەی وردبینی لیستی مووچە پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی لەبارەی وردبینی لیستی مووچە پەیامێكی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار