منداڵێك بەهۆی مەسعەدەوە گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە ڕووداوێڪدا منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان بەناوی (ب، د، ق) لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی سەروچاوە بە هۆی بەرکەوتنی بە سیمی مەسعەد گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی نەنڪی بووە و ویستوویەتی بە مەسعەد سەرکەوێ بۆ نهۆمی دووەم لەوکاتەدا سەری بەر سیمی مەسعەدەڪە ڪەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشکی دادوەر ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری ڪرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاگەیەنرا
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار