کچی حاکمی دوبەی لە ئینستاگرامەوە هاوسەرەكەی تەڵاق دەدات



 

کچی حاکمی دوبەی، شێخە مەهرە كچی محەمەد بن ڕەشید ئال مەکتوم، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی (شێخ مەنا بن محەمەد بن ڕەشید بن ڕەشید بن مەنا ئەلمەکتوم) ڕاگەیاند.

شێخە مەهرە لە پۆستەکەیدا دەڵێت: “مێردی بەڕێز، بەو پێیەی سەرقاڵی کەسانی تریت، لێرەوە جیابوونەوەمان ڕادەگەیەنم. من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم. ئاگاداری خۆت بە…… هاوسەری پێشووت”.

ئەم ڕاگەیاندنە ڕاشکاوانەی جیابوونەوە بووە هۆی کارلێکی بەرفراوان لەنێوان فۆڵۆوەرەکانی شێخە مەهرە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، بە تایبەت، کە ئاماژەی بە وردەکاری تەواو و هۆکارەکانی پشت ئەم بڕیارە نەکردووە.

لەم دواییانەدا ئەو دوو هاوسەرە فۆڵۆوی یەکتریان هەڵوەشاندەوە و وێنە هاوبەشەکانیان سڕیەوە، لەنێویاندا وێنەی هاوسەرگیرییەکەی خۆیان.

ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان ڕاگەیاند، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ش منداڵێکی کچیان بوو. شەش هەفتە لەمەوبەر شێخە مەهرە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە و لە ژێر ناویدا نووسیبووی “تەنها دوو کەسمان”.

 

لە سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی هەژماری من بڵاوكرایەوە
پێشت لە سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی هەژماری من بڵاوكرایەوە
لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا
دواتر لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا
پەیوەندیدار