بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەر و فاڵگرەوەکان دەرکرا



پارێزگەی هەولێر ڕایگەیاند، لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگەکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەلوپەل دەفرۆشن، دەستگیردەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگەی هەولێر ڕایگەیاند، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیاری دا لەمڕۆوە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵمەتی دەستگیركردنى سواڵکەر و فاڵگرەوە و هەموو ئەوانەى لە بەردەم پیشانگەکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەى لە ترافیكەکان کەلوپەل دەفرۆشن دەستیپێکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکە لە سەر داواکارى و گلەیی و گازاندەى هاووڵاتییان و لە پێناو نەهێڵانى دیارەدەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و دوور لە ئادابى گشتیى و بەهۆی سەرپێچیی و پابەند نەبوون بە بڕیار و ڕێنمایەکان، دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو ئافرەتانەی بە بیانووی سواڵكردن و فاڵگرتنەوە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوورى شارى هەولێر هەن و هەموو ئەو منداڵ و مێرد منداڵانەى کە لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن و ئەوانەشى کە لە بەردەم پیشانگەى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن، دەستگیردەكرێن و ڕێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

ئەمریکا داوای ئازاکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات
پێشت ئەمریکا داوای ئازاکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات
چین دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت
دواتر چین دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت
پەیوەندیدار