چین دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت



پەکین گفتوگۆ ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی چەک ڕادەگرێت هۆکارەکەشی بۆ فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە ئیدارەی دوورگەی تایوان، پەکین بڕیاری دا گفتوگۆ ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی چەک ڕابگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەوام بووە لە فرۆشتنی چەک بە ئیدارەی تایوان سەرەڕای دژایەتی توندی چین، بۆیە چین بڕیاریدا گفتوگۆ ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕابگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا “لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوکاریی هاوبەش” دووپاتکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی چین، کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو دوورگەیە لە ماوەی چەند ساڵێکدا ٧٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەر و فاڵگرەوەکان دەرکرا
پێشت بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەر و فاڵگرەوەکان دەرکرا
بە هۆی تۆپبارانی تورکیاوە ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئامێدی سووتان
دواتر بە هۆی تۆپبارانی تورکیاوە ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئامێدی سووتان
پەیوەندیدار