بە هۆی تۆپبارانی تورکیاوە ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئامێدی سووتان



بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیاوە، ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی دوو گوندی سنووری ئامێدی سووتان.

لە دوێنێ شەوەوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤێی سنووری قەزای ئامیدی کەوتووەتەوە.

هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرش و تۆپبارانانەی کە تورکیا بە بیانووی بەئامانجگرتنی پێگەکانی پەکەکە دەیانکاتە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە مانگی ڕابردووەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕکرتووەتەوە و ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکان و پووش و پاوانی ناوچە سنوورییەکان سووتاون.

چین دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت
پێشت چین دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت
نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا
دواتر نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا
پەیوەندیدار