مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی خرایە بازارەوە



کۆمپانیای سامسۆنگ، کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی تەکنەلۆژیای کۆریای باشوورە مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی “Galaxy Xcover7″ بە پێکهاتەیەکی زۆر بەهێز و بەرگری لە ئاو و تۆز، و تایبەتمەندی جیاواز خستە بازاڕەوە.

مۆبایلەکە بە پێی ستانداردی IP68 بنیاتنراوە ، هەروەها بەپێی ستانداردی MIL-STD-810H لە زەبرەکان پارێزراوە، هاوکات ڕەهەندەکانی بریتین لە (169/80.1/10.2) ملم.

شاشەکەی لە PLS LCD بە قەبارەی 6.6 ئینج بوو، هێزی نیشاندانی (2408/1080) پێکسڵی هەیە، ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 600 cd/m دەبەخشێت، هەروەها بە ڕووپۆشی Corning Gorilla Glass Victus داپۆشراوە کە بەرگەی شکان و زەبرە توندەکان دەگرێت.

 

ئامێرەکە لەسەر ئەندرۆیدی ١٤ کاردەکات بە ڕووکارەکانی One UI 6 و پڕۆسێسەرێکی Mediatek Dimensity 6100 و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Mali-G57 MC2 و ڕامی ٤ و ٦ گێگابایت و میمۆری ٦٤/١٢٨ گێگابایت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی چیپی microSDXC دەرەکی فراوانتر بکرێت.

کامێرای سەرەکییەکەی ٥٠ مێگاپێکسڵە، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی ١٠٨٠p ی هەیە بە ڕێژەی ٣٠ فڕێم لە چرکەیەکدا، و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە دوو سیمە و خاوەنی دوو دەرچەیە، دەرچەیەکی 3.5 ملم بۆ هێدفۆن، دەرچەیەکی USB Type-C 2.0، چیپی NFC، تەکنەلۆجیای جێگیرکردنی مانگی دەستکرد، هەروەها پاترییەکی 4050 میلی ئەمپێری تێدایە، کە بە خێرایی 15 وات کاردەکات و خێرا بارگاویکەرەوەیە.

وەزیرێكی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە دەچێتە لای سودانی
پێشت وەزیرێكی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە دەچێتە لای سودانی
بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان بڕیار درا
دواتر بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان بڕیار درا
پەیوەندیدار