هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە لە کاتی سەردانیکردن پابەندی چەند خاڵێک بن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە چەند خاڵێک بۆ هاووڵاتییان ڕووندەکاتەوە:

۱.هەر ناونووسینێک لەلایەن لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانەوە یان ئەو کارمەندەی لیژنەکە ڕای دەسپێرێت بۆ ناونوسین ئەنجام نەدرێت کاری پێ ناکرێت .

۲.هەرکاتێک ئامادەبوویت بەنۆرەی خۆت بوەستە مەهێڵە کەس پێشت بکەوێت و پێش کەس مەکەوە لیژنەی فرۆشتن هەرکاتێک ئامادەبوون لە بەڕێوەبەرایەتی تەنها ئەوکەسانەی ئامادەن ناویان تۆمار دەکات بەپێچەوانەوە ئەگەر ئامادە نەبووی دەکەویتە دوای ئەو کەسانەی ئامادەن و دەبێت ناو بنوسیتەوە.

۳.هەموو هاووڵاتییەک کە ئامادە دەبێت بەپێی نۆرەی خۆی ناوی تۆمار دەکرێت و کۆدی دەدرێتێ گەر لە ڕۆژێکدا فریا نەکەوت ناوەکان ڕۆژی دواتر لەو ناوەوە دەست پێ دەکات کە دەکەوێتە دوای کۆتا ناوی ڕۆژی پێشووتر .

٤.هەمووان بۆ یەک مەبەست لێرەن لە دەرەوە هەر پلەو پایەو پۆستێکت هەیە لێرە کڕیاری ژمارەی دڵخوازی بۆیە مافی کەس پێشێل مەکە پاڵپشت بەناو پێگەو ناونیشانت هەر هاووڵاتییەک خۆی لەوکەسانە بەگەورەتر دەزانێت کە لێرە وەستاون باشتر وایە بۆ ئەوەی گەورەیی کەم نەکات ئەم شوێنە جێ بهێڵی بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی ئێمە هەموومان لێرە خۆمان لەیەک ئاست دەبینین .

٥.لەهیچ ئەفسەروکارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ قبوڵ مەکەن لەژێر هیچ پاساوێک کەسێک بخاتە پێشتانەوە بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانەوە.

٦.دەبێت بەڵگەنامەی ڕەسەنت پێ بێت بۆ نۆرە گرتن و ناوتۆمارکردن.

۷.هاووڵاتی ئازادە چ کاتێک دەچێتە بەردەم بەڕێوبەرایەتی لیژنەکەمان لەوانەیە پێش کاتی دەوامی فەرمی چەندجارێک پشکنین بۆ ڕاست و دروستی ناوەکان بکات لەبەر ئەوەی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی پێش دەستپێکی دەوامی فەرمی بۆتە حاڵەتێکی واقع و بۆتە حاڵەتێک دەبێت هەمووان مامەڵەیەکی بەرپرسیارانەی لەگەڵدا بکەین.

مباپێ “گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم”
پێشت مباپێ “گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم”
لە کەمپێکی زاخۆ ئاگرکەوتەوە
دواتر لە کەمپێکی زاخۆ ئاگرکەوتەوە
پەیوەندیدار