دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی برینداربوون



دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ئەحمەد مەولایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “پشتکر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ئەحمەد مەولایی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندم ڕۆژی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە قەڵای نۆدشە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرەکانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی محەمەد دەری لە بەشی کەمەر بەسەختی بریندار کراوە.

ئابووریناسێک هۆکاری کێشەی دۆلار لە ناوخۆی عێراق ئاشکرا دەکات
پێشت ئابووریناسێک هۆکاری کێشەی دۆلار لە ناوخۆی عێراق ئاشکرا دەکات
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
پەیوەندیدار