عێراق لە ڕووی یەدەگی زێڕەوە پلەیەک لەسەر ئاستی جیهاندا پێشکەوت



ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهاندا پلەیەک لە ڕووی یەدەگی زێڕەوە پێشکەوت.

ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ نوێترین ڕیزبەندیی 100 وڵاتانی جیهانی لە ڕووی یەدەگی زێڕەوە بڵاوکردەوە و دەرکەوتووە کە عێراق لە پلەی 31ەوە بۆ پلەی 30 سەرکەوتووە.

بە پێی خشتەکە ئێستا عێراق خاوەنی 145.7 تۆن زێڕە کە دەکاتە 10٪ی کۆی یەدەگەکانی دیکەی.

تا ئێستا ئەمریکا لەسەر تەختی یەکەم وڵاتی جیهان لە ڕووی زۆرترین زێڕی یەدەگکراودا ماوەتەوە و خاوەنی 8133.5 تۆن زێڕە و دوای ئەویش ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدا دێت کە 3351.5 تۆنە و ئیتاڵیاش بە 2814 تۆن لە پلەی سێیەمدا دێت.

ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ بارەگاکەی لە بەریتانیایە و لە گەورەترین و پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی زێڕ لە جیهاندا پێکدێت.

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
١٠ ئامۆژگاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت
دواتر ١٠ ئامۆژگاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت
پەیوەندیدار