10 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران



هێزەکانی ئاسایشی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکردنی 10 کۆچبەری نایاساییان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسایشی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیساری سەر بە پاریزگەی ئیزمیر 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.
ڕوونیشکردەوە کە کۆچبەرەکان لەسەر بەلەمێکی چووپ بوون و هێزە دەریاییەکانی یۆنان لە سنووری ئاوی وڵاتەکەیان دووریانخستوونەتەوە.
ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی فەرمانگەی کۆچ کراون.
دوێنێش تورکیا دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی زیاتر لە 140 کۆچبەری نایاسایی ڕاگەیاند.

١٠ ئامۆژگاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت
پێشت ١٠ ئامۆژگاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
دواتر پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار