مووچە بۆ “سواڵكەرەكان” دەبڕدرێتەوە



 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاری دا بە پێدانی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەو کەسانەی دەرۆزەکەر (سواڵکەر)ن، بەو مەرجەی نەچنەوە سەر ئەو كارە.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر داواکاریی پەرلەمانتار هەیفا جابری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربڕی، کە داوا دەکات مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سواڵکەریش بگرێتەوە، دوای ئەوەی بەڵێننامەی نووسراویان پێ پڕدەکرێتەوە ئەو کارە نەکەنەوە.

نووسراوەکە ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە لەلایەن وەزیرەوە واژۆکراوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەڵایەتی نێردراوە.

هەیفا جابری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نووسراوەکەوە وتی: “لەگەڵ وەزیر گفتوگۆمان کردووە، چونکە سواڵکردن یەکێکە لەو دیاردانەی هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکات.”

وتوشیەتی، “ئەو نووسراوە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە، کە سواڵ دەکەن، چونکە دەمانەوێت ئەو دیاردەیە بنبڕ بکرێت، عێراق وڵاتێکی شارستانیی نەوتییە، ئەو دیاردەیە ناشارستانییە، ژمارەی سواڵكەرەكان بەشێوەیەکی ناسرووشتی زیادیکردووە.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “بەهۆی زۆربوونی ژمارەیانەوە نازاندرێت کامیان بەکردەیی پێویستیان بە هاوکارییە و کامیان لەلایەن باندەکانەوە دەقۆزرێنەوە؛ بۆیە ئومێد دەکەین ژیانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکرێت.”

 

جارێکی دیکە مووچەی هێزەئەمنییەکان دوادەکەوێت
پێشت جارێکی دیکە مووچەی هێزەئەمنییەکان دوادەکەوێت
وەزیری دارایی ڕێكاری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزیری دارایی ڕێكاری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار