عاشوورا چییە و بۆچی بەڕۆژووبوون سوننەتە؟



عاشوورا لە ساڵنامەی کۆچیدا، دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمە و ڕۆژێکی پیرۆزە لای مسوڵمانان “شیعە و سوننە” و چەند فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) لەسەرە.

هۆی پیرۆزی ئەو ڕۆژە لای شیعەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 61ی کۆچی مانگی موحه‌ڕه‌م‌، چونكە وەک زانایانی شیعە دەڵێن، لەو رۆژەدا حوسێنی کوڕی عەلی “ئیمامی سێیەمی شیعەکان و کچەزای پێغەمبەری ئیسلام” لەگەڵ هەڤاڵانی لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپای عومەری کوڕی سەعد “سوپاكەی یەزیدی کوڕی معاویەی دووهەم خەلیفەی ئومەوی” لە دەشتی کەربەلا کوژران.

ڕۆژی عاشوورا لای سوننە ئەو ڕۆژەیە، کە پێغەمبەر موسا (سەلامی خوای لێبێت) بە گۆچانەکەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە و خەڵکەکەی بە ناوەڕاستیدا پەڕینەوە، زانایانی سوننە ئەو ڕۆژە بە پیرۆز دەزانن و پێیان وایە سوننەته‌ لەو ڕۆژەدا بەڕۆژووبن، ئەوەش پاڵپشت بە فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).

وشەی عاشوورا بە واتا ژمارەی “دەیەم” دێت و لە ساڵنامەی ئێران، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و هیندستاندا ئەو ڕۆژە بە پشووی فەرمی ڕاگەیەنراوە.

بۆچی ڕۆژوو سوننەتە؟

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای ئایینی و ڕابەری سەلەفییەكانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “سبەی سێ شەممە کە 10ی مانگی موحەڕەمە بە ڕۆژوو بوون تێیدا زۆر گەورەیە و بە ویستی خودا دەبێتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵی پێشوو”.

پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت “صِيَــــامُ يَوْمِ عَـــاشُورَاءَ أَحْـتَسِـبُ عَلَى اللَّـــهِ أن يُكَفِّـــرَ السَّـنَــــةَ الَّتِـــي قَبْلَـــــهُ” ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی كردووە.

واتە: بەڕۆژوو بــوونی ڕۆژی عاشــوورا، دەبێتە مـایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێـکی ڕابـوردوو .

ئەی ڕۆژووی تــــاســـوعا چییە؟
تــــاســـوعا واتە ڕۆژێـــك پێـــش عــــاشــوورا، ڪە دەڪاتە ۹ ی موحـــەڕەمی ســـەرەتـــای ســـاڵی کــــۆچی .

پێغـەمبـەری خـواﷺ دەفەرموێت: “لَئِــنْ بَقِيــتُ إِلَــى قَــابِــلٍ لأَصُــومَــنَّ التَّـــاسِـــعَ” صحیــح مســـلم

واتە :ئەگــەر بــۆ ســاڵی داهـــاتـووش بمێنــم ، ئـەوا ڕۆژی نــۆیـەمیشی لـــەگــــەڵ بەڕۆژوو دەبــم بــۆ ئـەوەی جیـــاواز بین لــــە جــووەڪان.

بـۆیە ســوونەتێڪی زۆر گـــەورەیە لــەم دوو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بیــن، كە لەمساڵدا دەكاتە ئەمڕۆ دوو شەممە (9ی موحەڕەم) و سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 16ی تەمموز (10ی موحەڕەم).

 

وەزیری دارایی ڕێكاری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزیری دارایی ڕێكاری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت
ئەمریکا داوای ڕیککەوتنی درێژخایەنی عێراق و هەرێم دەکات
دواتر ئەمریکا داوای ڕیککەوتنی درێژخایەنی عێراق و هەرێم دەکات
پەیوەندیدار