جێگرەوەی پلاسخارت دیاریكرا



نوێنەری نوێی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە شوێنی جێنین پلاسخارت دیاریکرا.

محەمەد حەسان عەوز، وەکو نوێنەری نوێی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دیاریکرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت دەگرێتەوە.

محەمەد عەوز نوێنەری بەردەوامی سەڵتەنەی عەممانە لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمڕۆ دوو شەممە وەك نوێنەری ئەو ڕێكخراوە جیهانییە لە عێراق دەستبەكاربوو.

هەینی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کۆتایی بە کارەکانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە کۆتایی ساڵی 2025 بهێنێت، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەک کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێشکەشکرابوو.

عەوز کێیە؟
محەمەد حەسان بە دیپلۆماتکار ناسراوە و 30 ساڵە لەنێو نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە یوئێن کار دەکات. لەساڵی 2019وە نوێنەری عومانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پێش ئەو پۆستەش چەندین پۆستی لە وەزارەتی دەرەوەی عومان لە مەسقەتی پایتەخت بەڕێوەبردووە، لەنێویان لەساڵی 2016وە، جێگری وەزیری دەرەوە بووە و لە ساڵی 2012ش سەرۆکی دیوانی وەزارەت بووە.

عەوز ، لەساڵی 2009وە بۆ 2012، باڵیۆزی عومان بووە لە روسیا، لەگەڵ ئەوەش نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە وڵاتانی بێلاڕوس، ئۆکراینا، ئەرمینیا و ماڵدۆڤا، پێش ئەو پۆستانەش بۆ ماوەیەک جێگری نوێنەری عومان بووە لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ.

محەمەد حەسان، زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی واشنتن لە ویلایەتی سیاتڵی ئەمریکا تەواو کردووە. ماستەریشی لە پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان لە زانکۆی سانت جۆن لە نیویۆڕک وەرگرتووە. دکتۆراشی لە لەئامار و ئابووری لە زانکۆی مۆسکۆ وەرگرتووە.

ئەو دیپلۆماتکارە عومانییە، لەساڵی 1963 لەدایک بووە و بێجگە لە زمانی عەرەبی، زمانەکانی ئینگلیزی، روسی و نەرویجی دەزانێت و ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو کچی هەیە.

 

پرۆژەیەک بۆ بزنسی گەنجان لە سلێمانی دەکرێتەوە
پێشت پرۆژەیەک بۆ بزنسی گەنجان لە سلێمانی دەکرێتەوە
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە هەژماری من تۆماردەکرێن
دواتر مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە هەژماری من تۆماردەکرێن
پەیوەندیدار