كۆمسیۆن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندن بۆ سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ بەكارایی دەهێڵێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوا وادە 23ی ئەم مانگەیە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواکاری بۆ کارکردن وەک ستافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە دەكاتەوە، كە پێشتر دەرفەتی پێشكەشكردنی داواکارییان نەبووە.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی پێشكەشكردن لە 4/7/2024 دەستپێدەکات و تاكو 23/7/2024 بەردەوامدەبێت و داواكارییەكان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ( https://pcemp.ihec.iq ) دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە سەربازییەکان و هەروەها خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووان، بە مەرجێک ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردووە بڕوانەمەکەیان لە (ئامادەیی) کەمترنەبێت دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.

دیاردەیەکی فەلەکی لە کەعبەی پیرۆز روویدا
پێشت دیاردەیەکی فەلەکی لە کەعبەی پیرۆز روویدا
ماكرۆن بانگهێشتی لەتیف ڕەشید بۆ كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات
دواتر ماكرۆن بانگهێشتی لەتیف ڕەشید بۆ كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات
پەیوەندیدار