ماكرۆن بانگهێشتی لەتیف ڕەشید بۆ كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات



سەرۆك کۆماری عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس لەلایەن سەرۆكی فەڕەنساوە پێدەگات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆك کۆماری فەرەنسا و د.تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیادەوە پێگەیشت بۆ ئامادەبوون لە مەڕاسیمی کردنەوەی خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە پاریس دەستپێبکات.

بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، ئەمڕۆ دوو شەممە 15-7-2024 لە کۆشکی بەغداد سەرۆك کۆمار پێشوازی لە د.عەقیل مفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق کرد، كە بانگهێشتنامەکەی پێشکەش بە سەرۆك کۆمار کرد بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.

سەرۆك کۆمار، جەختی لەگرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی وەرزشەوانانی عێراقی، کە بەشداری لە ئۆڵۆمپیاددا دەکەن و داوای کرد گشت هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی، کە ناوی عێراق لەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەدا بەرزبکاتەوە.

لەلای خۆیەوە، د.عەقیل مفتن، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دوایین ئامادەکارییەکانی وەرزشەوانانمان پێش بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد پێشکەشکرد و هاوکات سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی سەرۆك کۆماری کرد بۆ وەرزشەوانان و سێکتەری وەرزشی.

كۆمسیۆن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێشت كۆمسیۆن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا
دواتر بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا
پەیوەندیدار