بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بانکەکانی ڕاسپارد.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی هەر سێ بانکی(رەشید، رافیدەین، TBI)، کردوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە تەوتين کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەکەین بۆ تەوتینی مووچە لە ڕێگەی هەژماری من بەردەوام دەبین و تاکۆتایی ئەمساڵ یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆماردەکرێن.

 

ماكرۆن بانگهێشتی لەتیف ڕەشید بۆ كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات
پێشت ماكرۆن بانگهێشتی لەتیف ڕەشید بۆ كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات
حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا
دواتر حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا
پەیوەندیدار