بزانە لە وڵاتان، نرخی 1.5 لیتر ئاو بە چەندە؟



داتاکانی پەیوەست بە نرخی ئاوی خواردنەوە و بڕی بەکارھێنانی، بە پێی پێوەری گرانترین و ھەرزانترین وڵاتانی جیھانیان ئەوە دەخەنەڕوو، کە بەهای ئاو لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، بەپێی سەرچاوە ئاوییەکان و بەکارھێنانی پێویست لە ھەر وڵاتێکدا.

 

بەگوێرەی داتاکان، ئەمریکا تاکە وڵاتە لە ڕیزبەندی خاوەن گەورەترین ئابووریی کە لە پێرستی 10 وڵاتی سەرەکیدا ناوی هاتووە، کە گرانترین ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەو پێیەی هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەبێت 2.19 دۆلار بدات بۆ 1.5 لیتر ئاوی خواردنەوە، ئەم تێچوونە زۆرەش بەشداریکردووە بە دانانی ئەمریکا لە پلەی هەشتەمی لیستەکەدا، بۆ ئەو وڵاتانەی گرانترین نرخیان هەیە بۆ هەر لیترێک ئاو.

 

داتاکان ئاماژەیان بەوەکردووە؛ مۆناکۆ گرانترین وڵاتە، بەو پێیەی نرخی 1.5 لیتر ئاو، نزیکەی 5.8 دۆلارە، کە گرانترینە لە جیهاندا.

 

جگە لەوەش وڵاتانی کاریبی و ئەفریقا لیستی دە وڵاتی سەرەکییان داگیرکردووە، کە بریتی بوون لە ئەنتیگوا و باربودا (2.59 دۆلار بۆ هەر 1.5 لیترێک)، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست (2.49 دۆلار)، باربادۆس (2.48 دۆلار)، باهاماس (2.41 دۆلار)، کۆستاریکا (2.41 دۆلار)، گرێنادا (2.26 دۆلاری ئەمریکی)، و ئێریتریا (2.14 دۆلاری ئەمریکی).

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هاووڵاتییان لە 77 وڵاتی جیهان ناچار دەبن زیاتر لە یەک دۆلار بدەن بۆ 1.5 لیتر ئاوی شیرین، هاوکات ڕووسیا لە ڕیزبەندی 155هەمین وڵاتە لە ڕووی تێچووی ئاوی خواردنەوە لە جیهاندا، کە نرخەکەی 1دۆلار و 55 سەنتە.

 

لەنێو ئەو وڵاتانەی نرخێکی گونجاویان بۆ ئاوی شیرینی خواردنەوە هەیە، هەرزانترینیان میسر (18 سەنت)، لیبیا (24 سەنت).

 

سەرچاوە؛ سپۆتنیک

شارێکی ژاپۆن، دانیشتوانەکەی ناچار دەکات پێبکەنن
پێشت شارێکی ژاپۆن، دانیشتوانەکەی ناچار دەکات پێبکەنن
بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کردەیەکی تیرۆریستی بوو
دواتر بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کردەیەکی تیرۆریستی بوو
پەیوەندیدار