لە چین، باخچەکانی ساوایان دەکرێنە خانەی بەساڵاچووان



لە وڵاتێکدا کە بەدەست دابەزینی درێژخایەنی ڕێژەی لەدایکبوونەوە دەناڵێنێت، بەپێی ئامارە فەرمییەکان ملیۆنان چینی لە دەیەکانی داهاتوودا دەچنە ناو تەمەنی پیرییەوە، بەم هۆیەوە هەزاران باخچەی ساوایان لە سەرانسەری وڵاتدا دادەخرێن بەهۆی نەبوونی ژمارەی پێویست بۆ وەرگرتنی خوێندکاران.

 

لی شیولینگ، تەمەن 56 ساڵ، بەڕێوەبەری باخچەیەکی ساوایانە لە چین بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “کێشەکە لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی ژمارەی منداڵاندا ڕوونتر دیارە، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کە باخجەکەی دامەزراوە، تا پێش ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەرگاکانی دابخات ٢٨٠ منداڵی تێدا پەروەردەکراوە.

 

ئیستا بە شێوەیەکی جیاواز باخچەکان لە ژێر ناوی جیاواز، دەگۆڕدرێن بۆ ناوەندی کات بەسەربردن بۆ خانەنشین و بەتەمەنەکان.

لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 15 هەزار باخچەی ساوایان لە چین دەرگاکانیان داخستووە، بە پێی داتاکانی حکومەتی چین، ژمارەی ئەو منداڵانەی ناویان تۆمارکردووە، بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 5.3 ملیۆن منداڵ کەمیکردووە.

 

لە پارێزگای شانشی کە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی بەردەوام لە دابەزیندایە، ساڵی ڕابردوو ٧٨ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە بەراورد بە لەدایکبوون زیاتر بووە.

 

لیان شی، مامۆستای پێشووی باخچەی ساوایان کە ئێستا وانە بە خانەنشینەکان دەدات، ناچار بووە بەو گۆڕانکارییانە ڕابێ کە پاش گۆڕینی کارەکەی هاتوونەتە ئارا.

 

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، چەندین دامەزراوەی دیکە لە سەرانسەری چین توانیویانە خۆیان لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنن و سەرکەوتوو بوون لە شیوازی کارکردنیان لە باخچەی ساوایانەوە بۆ دامەزراوەی پەروەردەی بەساڵاچووان.

 

ساڵی ڕابردوو لە چین ژمارەی بەساڵاچووان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی ١٧ ملیۆن کەسی دیکە  تەمەنیان ٦٠ ساڵ یان زیاترە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٥ ئەم رێژەیە بەرزبێتەوە و بگاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووان.

پەکین بەنیازە تا ساڵی ٢٠٢٥ سیستەمێکی نیشتمانی چاودێری بەساڵاچووان دابمەزرێنێت، بەڵام وڵاتەکە وەک پێویست خانەی بەساڵاچووانی نییە.

 

حکومەت مەزەندە دەکات کە تێجووی خزمەتگوزارییەکان بۆ بەساڵاچووان تا چاودێری پزیشکی پێشکەوتوو، تا ساڵی ٢٠٣٥ بەهای ٣٠ هەزار ملیار یوان (٤١٣٠ ملیار دۆلار) بێت.

بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کردەیەکی تیرۆریستی بوو
پێشت بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کردەیەکی تیرۆریستی بوو
سەگ، تورکیای هەراسان کردووە
دواتر سەگ، تورکیای هەراسان کردووە
پەیوەندیدار