وەزیری کارەبا دەربارەی مووچەی وەزارەتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات



وەزیری کارەبا ڕایدەگەیەنێت ئەو کێشەیەی بۆ مووچەی کارمەندانی وەزارەتەکەی دروستکرا چارەسەر دەبێت و پێشبینیش دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان خەرج بکرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی 2600 پۆلیسەوە کێشە بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبا دروستکرا کە میلاکیان لە سەر وەزارەتی ناوخۆ بووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەرکیان پاراستنی دامەزراوەکانی کارەبا بووە، لە وەزارەتی کارەبا مووچەیان وەردەگرت.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەی چاودێری فیدراڵی وتوویانە ئەو پۆلیسانە میلاکیان لەسەر چ وەزارەتێکە دەبێت لەوێش مووچە وەربگرن و لیژنەکەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردووە.

وەزیری کارەبا ڕاشیگەیاند، لیژنەی چاودێری دارایی عێراق تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و ڕاپۆرتی خۆیان پێسکەش دەکەن، ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی کارەباش دابەش بکرێت.

دوای سێ ڕۆژ تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان دۆزرایەوە
پێشت دوای سێ ڕۆژ تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان دۆزرایەوە
چێشتلێنەری غازی چەندین زیانی مەترسیداری هەیە
دواتر چێشتلێنەری غازی چەندین زیانی مەترسیداری هەیە
پەیوەندیدار