چێشتلێنەری غازی چەندین زیانی مەترسیداری هەیە



چێشتلێنەری غازی (تەباخ) یەکێکە لەو ئامێرانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە ماڵەکاندا، بەڵام ئەم بەکارهێنانە مەترسییەکی بەرچاوی تەندروستی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی (Mail Online) بڵاویکردووەتەوە، پزیشکێک لە بەریتانیا هۆشداری داوە لە بەکارهێنانی چێشتلێنەری غازی کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تەنگەنەفەسی توند و زیادبوونی هەستیاری و تەنانەت هەوکردنی سییەکان.

بن ئیڤاڵد، کە لە شاری نیوکاسڵ وەک پزیشک کاردەکات و زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونی پزیشکی هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە،” پێویستە خەڵک جارێکی دیکە بیر لە هەبوونی چێشتلێنەری غازی بکەنەوە لە ماڵەکانیاندا، بەتایبەتی ئەگەر منداڵ هەبێت”.

هۆشداریشیدا لەوەی “ژیان لەگەڵ چێشتلێنەری غازی لە ڕووی تەندروستیەوە هاوتایە لەگەڵ ژیان لەگەڵ جگەرەکێشێک”.

ئیڤاڵد ڕوونیشیکردەوە، بڵێسەی ئاگرەکە گەردیلەی زیانبەخشی وەک دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین دەردەدات، کە دەڕژێتە ناو کۆئەندامی هەناسە و بە سییەکانەوە دەلکێت و دەبێتە هۆی خورانی، هەروەها کێشە تەندروستییەکان زیاتر کاریگەری لەسەر ئەو منداڵانە دەبێت کە بەر غاز دەکەون، بەڵام دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەورەکان و کەسانی بەساڵاچوویش هەبێت.

ڕوونیشی کردەوە، ماددەی فۆرماڵدەهید کە لە لایەن بڵێسەی ئاگرەوە دەردەدرێت، زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت و ماددەیەکی شێرپەنجەییە.

توێژینەوەیەک کە گۆڤاری ئینتەرناشناڵ بۆ نەخۆشی پەتاکان ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، ئەو منداڵانەی لە ماڵەوە بەر چێشتلێنەری غازی دەکەون، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تەنگەنەفەسی بە ڕێژەی ٪٤٢ زیاترە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تەنگەنەفەسی بە ڕێژەی ٪٢٤ زیاترە لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیدا.

لە ئوسترالیا زۆرێک لە ناوچەکانی پایتەخت و ژمارەیەک ئەنجوومەنی خۆجێی هۆشدارییان داوە لە دانانی ئامێری غاز لە ماڵە نوێیەکان بۆ ڕزگاربوون لە وزەی سووتەمەنی بەردینی.

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی تەنگەنەفەسی ئوسترالیا، ٪ ٤٨ی خەڵکی ئوسترالیا چێشتلێنەری غازی بەکاردەهێنن بۆ چێشت لێنان لە ماڵەوە، ٪٧ی گەرمکەرەوەی غازی بێ دوکەڵ بە بەردەوامی لە مانگە ساردەکاندا بەکاردەهێنن.

هاوپەیمانی جیهانی بۆ چێشتلێنانێکی سەلامەت (GCC) کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی چێشت لێنان بەبێ بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی لەڕێگەی ئامێرە کارەباییەکانەوە، کە بە وزەی نوێبووەوە کاردەکەن تا ساڵی ٢٠٣٠ لە چێشتخانە نوێیەکاندا و سەپاندنی ئەم سیستەمە لە سەرجەم موڵکەکانی نیشتەجێبوون تا ساڵی ٢٠٤٠.

وەزیری کارەبا دەربارەی مووچەی وەزارەتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزیری کارەبا دەربارەی مووچەی وەزارەتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات
ئەندامێکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران
دواتر ئەندامێکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران
پەیوەندیدار