وادەی ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی دێت



ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی، کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ دووشەممە، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پێشتریش کۆمسیۆن جارێک وادەکەی درێژکردبووەوە و تا ئێستا دیار نییە ئەمجارەش وادەکە درێژدەکرێتەوە یان نا.

هەرچەندە سەرجەم لایەنەکان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە، بەڵام ئەگەر هەیە کە ئەو هێرشەی کە سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان دەستیپێکردووە، کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دروست بکات.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران
پێشت ئەندامێکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران
لیستی ناوی دامەزراوان بە گرێبەست بڵاوكرایەوە
دواتر لیستی ناوی دامەزراوان بە گرێبەست بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار