لیستی ناوی دامەزراوان بە گرێبەست بڵاوكرایەوە



لیستی ناوی ئەو (168) كەسەی كە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای كفرییەوە بە شێوەی گرێبەست دامەزراون بڵاوكرایەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو (29ـی حوزەیرانی 2024) لینكی دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلاین بۆ دەرچووانی دانەمەزراو لە سنوری قەزای کفری كرایەوە.

ساهر عەلی، قائیمقامی قەزای کفری ڕایگەیاند، کۆی پڕۆسەكە بەوپەڕی شەفافیەتەوە و دوور لە هەر مەحسوبیەت و جیاکاری بەڕێوەچوە، پێوەری خاڵبەندی و شایستەیی بۆ وەرگرتن، ڕەچاوکردنی شەهیدی پلە یەک، بڕوانامە و ساڵی دەرچوون، باری خێزانیی و فەرمانی وزاری خۆبەخشی دانراوە.

ڕاشیگەیاند، هەموو کەسێک بە پێی ئەو خاڵانەی هەیەتی ناوی چۆتە ڕیزبەندییەکەوە و ئەوانەشی وەرنەگیراون هۆکاری وەرنەگرتنەکەیان پێ ڕادەگەیەنرێت.

لینكی ناوی دامەزراوان

 

وادەی ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی دێت
پێشت وادەی ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی دێت
شوێنی زەوی فەرمانبەران و نرخی تاپۆكردنی دیاریكرا
دواتر شوێنی زەوی فەرمانبەران و نرخی تاپۆكردنی دیاریكرا
پەیوەندیدار