163 ماڵ زەوی وەک قەرەبوو وەردەگرنەوە



مەسرور بارزانی بڕیاری قەرەبووکردنەوەی دوو گەڕەکی لە کەلار دەکرد و زەوییان پێ دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم ئەو ماڵاکە کە پێکهاتوون لە ١٦٣ ماڵ هەریەکە بە پارچەیەک زەویی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.

پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران دەستی پێکرد
پێشت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران دەستی پێکرد
کۆمسیۆن: سبەی دوا وادەیە و ماوەکە کۆتایی دێت
دواتر کۆمسیۆن: سبەی دوا وادەیە و ماوەکە کۆتایی دێت
پەیوەندیدار