مەسرور بارزانی فەرمانێكی لەسەر پلەبەرزكردنەوە واژۆكرد



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان واژۆ لەسەر فەرمانی پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن دەكات.

بەپێی فەرمانێك، كە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، بڕیار دراوە بە پلەبەرزكردنەوەی 365 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە میلاكی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن.

بەپێی فەرمانەكە، لە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022دا بوون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە پلەبەرزكردنەوەیان بۆ هەژمار دەكرێت.

لای خۆشیەوە، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بە ئاماژەدان بە فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران، بڕیاری پلەبەرزكردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی داوە.

مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
پێشت مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
دیارترین هەوڵی تیرۆرکردن کە بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە
دواتر دیارترین هەوڵی تیرۆرکردن کە بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە
پەیوەندیدار