كاتی گەیشتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداوە ڕاگەیەنرا



ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی بەشێكی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە بەغداوە كۆتایی هات و سبەینێ‌ دەست بە ناردنی دەكرێت.

میدیاكانی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، ڕێکارەکانی ناردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران تەواوبوون و بڕیارە سبەی دەست بە ناردنی پارەکە بکرێت.

ئاماژەیان بەوەکردووە، سبەی بڕی 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەكان.

پێشتر، سۆران عومەر، ئەندامی لینەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندبوو، وردبینی لیستی هێزە ئەمنیەكان ١٠ ڕۆژی دیكەی پێویستە! دیوانی چاودێری دارایی عێراق دێتەوە بۆ هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر تێبینی دەربارەی لیستەكان.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای داهاتی نەوت و ناوخۆی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە هەرێم دەكات و دەشڵێت: لە ڕادەست نەكردنی بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتەكانی یاسا و یاسادانان لەئەستۆ بگرن”.

ئەمە لە کاتێکدایە تاکو ئەمڕۆ یەک شەممە 14ی تەمموز، هێزە ئەمنییەکان ماوەی نزیكەی سێ‌ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، کە دەکاتە مووچەی مانگی پێنج و شەش-ی ڕابردوو.

 

دیارترین هەوڵی تیرۆرکردن کە بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە
پێشت دیارترین هەوڵی تیرۆرکردن کە بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە
ئومێد خۆشناو: له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ گرفتی ئاو  به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن
دواتر ئومێد خۆشناو: له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ گرفتی ئاو  به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن
پەیوەندیدار