شەقامێک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت



هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بۆ ماوەی سێ مانگ ڕێگای گەزنە – هەولێر‌‌‌‌-گۆپاڵ دادەخرێت و شۆفێران ڕێگای تر بگرنە بەر.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند ، ڕێگای گەزنە – هەولێر‌‌‌‌-گۆپاڵ بەهۆی کارکردن تیایدا بۆماوەی سێ مانگ دادەخرێت، دەشڵێن، ئەو شۆفێرانەی مەبەستیانە ڕێگای (هەولێر- گۆپاڵ- دهۆک) بەکاربێنن دەتوانن شەقامی ۱٥۰مەترى خێرا یان ڕێگای گرد جۆتیار وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن.

لە ڕبڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئاگادار شۆفێران دەکەینەوە پڕۆژەی بەستنەوەی ڕێگای گەزنە – هەولێر‌‌‌‌-گۆپاڵ، بە هەردوو شەقامی ١٢٠مەترى و ‌‌‌‌‌‌‌۱٥۰مەترى خێرا کەوتە بواری جێبەجێ کردن بە درێژایی دوو هەزار و ٤٠٠مەتر، ڕێگاکە بەهۆی کارکردن تیایدا بۆماوەی سێ مانگ دادەخرێت.

دەشڵێن، ئەو شۆفێرانەی مەبەستیانە ڕێگای (هەولێر- گۆپاڵ- دهۆک) بەکاربێنن دەتوانن شەقامی ۱٥۰مەترى خێرا یان ڕێگای گرد جۆتیار وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن بۆ گەیشتن بە ڕێگای (هەولێر- گۆپاڵ-دهۆک).

باس لەوەشکراوە، داوا لە شۆفێران دەکەین ئارامیان هەبێت بۆ دوورکەوتنەوەی ڕێگا تاپڕۆژەکە تەواو دەبێت، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ستراتیجیە و دوای تەواو بونی سودی گشتی هەیە.

ئومێد خۆشناو: له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ گرفتی ئاو  به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن
پێشت ئومێد خۆشناو: له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ گرفتی ئاو  به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن
مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار