مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت



چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ مووچەی وانەبێژانی سنووری 37 پەروەردە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، لەسەر قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پارەی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیە و سبەینێ دووشەممە لە 37 پەروەردە دابەشدەکرێت.

وتیشی، هەر پەروەردەیەک لیستی وانەبێژانی ئامادەبێت دەتوانێت مووچەی مامۆستاکانی وەربگرێت و ئەگەر لیستەکەشیان ئامادەنەبێت، هەرکات ئامادەیان کرد، دەتوانن وەریبگرن.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن مووچەکانیان لەنێوان 250 هەزار بۆ 400 هەزار دیناردایە.

شەقامێک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت
پێشت شەقامێک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت
ئەمینداری گشتی پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دوو مووچەکە ئاشکرا دەکات
دواتر ئەمینداری گشتی پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دوو مووچەکە ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار