فەیسبووک سزاکانی سەر ترەمپ هەڵدەگرێت



ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمووز، پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک ئەو سنووردارکردنانەی هەڵگرت کە بەسەر کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەپێنرابوو، بەمەش خستیە ئاستێکی یەکسان لەگەڵ کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

کۆمپانیای مێتا، کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستگرام دەکات پێشتر بڕیاریدا و ئەکاونتەکانی ترەمپ بۆ ماوەیەکی نادیار لە فەیسبووک و ئینستاگرام داخست ، دوای ئەوەی لایەنگرانی لە ٦ی ١ی ٢٠٢١ هێرشیان کردە سەر پایتەختی ئەمریکا، ئەمەش دوادەدوای ئەو ستایشکردنەی ترەمپ بۆ لایەنگرانی کرد دوای ئەو کردەوەیە.

کۆمپانیاکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا هەندێک لەو قەدەغانەی هەڵگرت، بەڵام ڕایگەیاند کە ترەمپ دووچاری ڕێکاری یاسایی وەک “سزای توندی ڕاگرتن” دەبێت ئەگەر پۆستەکان ستانداردەکانی پێشێل بکەن.

نیک کلیگ، بەرپرسی کاروباری جیهانی مێتا لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: “لە هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارێتیمان بۆ ڕێگەدان بە دەربڕینی سیاسی، پێمان وایە گەلی ئەمریکا دەبێ بتوانێت گوێبیستی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت لەسەر هەمان بنەما”.

پلاتفۆرمی “X” کە پێشتر “تویتەر” بوو، هەروەها ئەکاونتەکانی ترەمپی قەدەغە کردبوو، دواتر ساڵی ڕابردوو سنووردارکردنەکانی هەڵگرتبوو، بەڵام سەرۆکی پێشوو بە شێوەیەکی سەرەکی پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی بەناوی “Truth Social” لە ئێستادا بەکاردەهێنێت.

سوریا مەرجی بۆ تورکیا دانا
پێشت سوریا مەرجی بۆ تورکیا دانا
گرێبەستییان پێشکەشکرد، بەڵام ئێستا دەیەوێت بیکڕێت
دواتر گرێبەستییان پێشکەشکرد، بەڵام ئێستا دەیەوێت بیکڕێت
پەیوەندیدار