پێویستە منداڵەکەمان  لەسەر چی ڕابێنین؟



مامۆستایەکی زانکۆ چەند کارێکی گرنگ بۆ فێرکردنی منداڵان لە تەمەنی بچووکدا دەخاتە ڕوو.

بەختیار کەمال تاڵەبانی، ی-پرۆفیسۆر -دکتۆرا و ماموستا لە زانكوى پوليتەكنيك/کۆمار/سلێمانی / پەیمانگای تەکنیکی، بڵاویکردۆتەوە، هەندێک لەو کارانەی کە پێویستە هەر لە تەمەنێکی کەمەوە منداڵەکەتی لە سەر پەروەردە بکەیت پێشنیازت بۆ دەکەین زانیارییان لەبارەوە وەر بگریت بەتایبەتی ئەگەر پێویستت بە ئامۆژگارییە بۆ شێوازی پەروەردەکردنی منداڵەکەت و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا!

لە درێژەی بابەتەکەیدا چەند کار و هەنگاوێکی دیاریکردووە بۆ دایکان و باوکان کە منداڵەکانیان لەسەری ڕابێنن لەوانە:

یەکەم:

هەر لە تەمەنێکی کەمەوە گرنگی قسەکردنی لە کاتی گونجاو و نەپچڕاندنی قسەی خۆت و باوکی یان لەگەڵ کەسانی تریش بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ڕوون بکەرەوە! ئەم خاڵە هانی منداڵەکەت دەدات لە سەر شێوازی قسەکردن و خستنە ڕووی داواکارییەکانی لە کاتێکی گونجاودا!

دووەم:

زۆر پێویستە هەر لە منداڵییەوە ڕای بهێنیت لە سەر وتنی ڕاستی جا هەرچییەک بێت و دوور بکەوەرەوە لە مامەڵەکردنێکی ڕەق و زبر لەگەڵیدا یان سزادانی بە قورسی کاتێک درۆ دەکات یان نایەوێت ڕاستی بڵێت بەڵکوو سوور بە لە سەر ڕوونکردنەوەی گرنگیی ئەم خاڵە بۆی!

ئامۆژگاریت دەکەین بە هاندانی منداڵەکەت لە سەر وتنی ڕاستی هەرچییەک بێت و هەوڵ بدە ڕێگەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکەی بدۆزیتەوە!

سێیەم:

هانی منداڵەکەت بدە بەڕێزەوە لەگەڵ خۆت و هاوسەرەکەتدا بدوێت و لایەنە نەرێنییەکانی مامەڵەکردنێکی بێ ڕێزانە لەگەڵ خۆتان و کەسانی تری بۆ ڕوون بکەنەوە!

ئەم خاڵە بە شێوەیەکی ئەرێنی لە تەمەنی گەورەیدا کاریگەری لە سەر شێوازی مامەڵەکردنی منداڵەکەتان لەگەڵ کەسانی نزیک و چواردەوریدا دروست دەکات!

چوارەم:

مۆڵەت وەرگرتن پێش ئەنجامدانی کارێک یان دەستبردن بۆ هەر شتێکی دیاریکراو گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ منداڵەکەت هەر لە تەمەنێکی کەمەوە!

دوور بکەوە لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی بەگوێرەی توانا کاتێک مۆڵەت وەرناگرێت تاوەکوو هەنگاو بە هەنگاو ڕابێت لە سەر ئەنجامدانی ئەم خاڵە!

ئەم خاڵەش کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لە سەر شێوازی مامەڵەکردنی منداڵەکەت لە داهاتوودا لەگەڵ کەسانی چواردەوریدا!

 

پێشەوا هەورامانی:چاوەڕوانین ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکان بگات
پێشت پێشەوا هەورامانی:چاوەڕوانین ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکان بگات
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە
پەیوەندیدار