نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە



نرخی زێڕ لەبازارەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و یەک مسقاڵ زێڕ گەیشتە زیاتر لە 510 هەزار دینار.

دلێر تاهر بەرپرسی زێڕنگەرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك- ڕایگەیاند، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستانیش ڕووی لە بەرزییە و لە ئێستادا ئۆنسەی زێر بە  2411 دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخەکان جێگیر نین و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا نرخی زێڕ زیاتر بەرزببێتەوە، هۆکارەکەشی خواستی زۆری ئەمریکا و چین لەسەر ئەم کانزایەیە، چونکە لە زۆرێک لە کەرەستە تەکنەلۆجییەکانیاندا بەکاری دەهێنن.

لە ئێستادا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

ئۆنسەی زێر 2411 دۆلار

زێڕی عەیار 21 به 510 هەزار دینار

زێڕی عەیار 18 به 440 هەزار دینار

لیرەی عەیار 21 به 510 هەزار دینار

زێڕی عەیار 22 به 535 هەزار دینار

زێڕی عەیار 24 به 580 هەزار دینار

پێویستە منداڵەکەمان  لەسەر چی ڕابێنین؟
پێشت پێویستە منداڵەکەمان  لەسەر چی ڕابێنین؟
جیاوازییەکە نزیکەی چوار ملیار دینارە!
دواتر جیاوازییەکە نزیکەی چوار ملیار دینارە!
پەیوەندیدار