سەلوان مۆمیکا مافی هاووڵاتیبوونی لە سوید بەدەستهێنایەوە



ڕۆژنامەی (ئەفتون بلادەت)ی سویدی بڵاویکردەوە لە ٣٠ی ئایاری ئەمساڵدا سەلوان مۆمیکا، مافی نیشینگەی کاتی لە وڵاتی سوید بەدەستهێناوە.

فەرمانگەی کۆچی وڵاتی سوید بڵاویکردووەتەوە، کە مافی نیشینگەی سەلوان مۆمیکا کاتییە و تەنها بۆ ماوەی ساڵێک پێی دراوە، دوای ئەو ساڵە جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەی(ئەفتون بلادەت) بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری پێدانی مافی نیشینگە بە سەلوان، بۆ مەترسییەکانی سەر ژیانی ئەو چالاکوانە دەگەڕێتەوە، کە لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ وڵاتی عێراق، مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەبێت و ئەگەر بەکارهێنانی ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرامبەری لە ئارادا دەبێت.

سەلوان سەباح مۆمیکای ٣٨ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوایە، خۆی بە نووسەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەناسێنێت، لە ٢٠١٩وە خۆی وەک بێدینێک ناساندووە.

لە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوودا لە شاری ستۆکۆهڵمی پایتەختی سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، سێ جاری دیکە ئەم ڕەفتارەی دووبارەکردەوە، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئازادی تاک دادەنرێت، کە بێڕێزیکردنە بەرامبەر پیرۆزییەکانی ئەو مرۆڤانەی کە دینیان ئیسلامە، لەبەرئەوەش ڕەفتارەکەی سەلوان ناڕەزایەتی لە تەواوی وڵاتانی مسوڵمان و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپیشی لێکەوتەوە.

 

پاش ڕەفتارەکەی سەلوان، لە عێراق هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و سوتێنرا، هاوکات عێراق باڵیۆزی خۆی لە وڵاتی سوید کشاندەوە، بە بڕیاری دادگای عێراق سەلوان تاوانبارە و عێراق داوای گەڕاندەوەی لە وڵاتی سوید کردووە، بۆیە وڵاتی سوید ساڵی ڕابردوو مافی نشینگەی سەلوانی نوێ نەکردەوە.

سەلوان لە وڵاتی نەرویجیش مافی پەنابەرێتییەکەی ڕەتکرایەوە.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەر هاوڵاتییەک لە وڵاتی ڕەسەنی خۆی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبێت، ئاوا قەدەغەیە ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە هاووڵاتیەکە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی، بۆیە سوید مافی ساڵێک مانەوەی بە سەلوان مۆمیکا داوە.

کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
پێشت کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
بەغدا بەشێکی دیکە پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد
دواتر بەغدا بەشێکی دیکە پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد
پەیوەندیدار