بەغدا بەشێکی دیکە پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە ڕایگەیاند، “بەغدا بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم ناردووە”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێم ناردووە، کە پێنج ملیاری بۆ سلێمانییە، سێ ملیار بۆ هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆکە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تەوابوونی ڕێکارەکان لەم هەفتەیەدا پارەکە بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت.

وتیشی، تا ئێستا 70 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە، ناردنی پارەکەش بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان تاوەكو ئێستا نزیكەی 540 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم ساڵ ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٢٨٢ هەزار و ٦٦٠ تۆنیان بۆ دیاریکراوە کە دەکاتە ٤٠٪ی ٧٠٠ هەزار تۆنەکە.

سەلوان مۆمیکا مافی هاووڵاتیبوونی لە سوید بەدەستهێنایەوە
پێشت سەلوان مۆمیکا مافی هاووڵاتیبوونی لە سوید بەدەستهێنایەوە
منداڵ دەبێت لە چ تەمەنێکەوە سەیری تەلەفزیۆن بکات؟
دواتر منداڵ دەبێت لە چ تەمەنێکەوە سەیری تەلەفزیۆن بکات؟
پەیوەندیدار