سەرمایەدارە کۆمەکبەخشەکانی ئەمریکا لە کاندیدبوونی بایدن نیگەرانن



لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، نیگەرانی سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە کە یارمەتیدەری سەرەکی دیموکراتەکانن، لەبارەی کاندیدبوونی بایدن، زیاتر دەبێت.

دیبەیتی ٢٧ی حوزەیران لە نێوان کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن و کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی ٥ی تشرینی دووەم، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

کاتێک هەست کرا بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ بە هۆی تەندروستییەوە بە لاوازی لە بەرامبەر ڕەکابەرەکەی ترەمپدا دەرکەوت.

ئەوە بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە دیموکراتەکان و بەرپرسانی میدیایی نزیک لە پارتەکە داوا بکەن کە بایدن لە ڕکابەرییەکە بکشێتەوە و لە ناو ئەو کەسانەدا حەوت ئەندامی کۆنگرێسیش دەبیندرێت.

بەشێک لەو کەسانەی کە خوازیاری کشانەوەی بایدن، ملیاردەرە ئەمریکییەکانن کە یارمەتی سەرەکی دارایی پارتەکە لەوانەوە دابین دەکرێت.

لە بەرامبەر ئەو ویستەشدا، بایدن جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەندروستی زۆر باشە و لە هەموو کاتێک باشتر دەتوانێ ڕکابەری ترەمپ بکات و بۆ دووهەم جار شکستی بدات.

یەکێک لەو کەسانەی هایم سابانە کە دامەزرێنەری کۆمپانیای “BVS Entertainment’ın”ە. ناوبراو کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئیسرائیلییە. سابان لە پۆستێکی ئەلیکترۆنیدا بۆ ڕاوێژکارانی بایدن، ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا گرتبوو.

ڕێد هاستینگ، ملیاردەرێکی ئەمریکییە کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی Netflix و کۆمەکبەخشێکی سەرەکی دیموکراتەکانە. هاستینگ داوای لە بایدن کردووە کە ڕێگە بدات کەسانی دیکەی بەهێزی ناو پارتەکە کاندید بن.

هەروەها جۆرج کلۆنی ئەکتەری سینەمایی، کە یارمەتیدەرێکی سەرەکی دیموکراتەکانە، لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، داوای کشانەوەی لە جۆ بایدن کردبوو.

گیدۆن ستێن، کە سەرۆکی سندووقی “Moriah Fund”ی ئەمریکایە و کۆمەکبەخشێکی سەرەکی ڕێکخراوەکانی دیموکراتەکانە، بڕیاری داوە کە یارمەتییە ٣.٥ ملیار دۆلارییەکەی بۆ دیموکراتەکان ببڕێت.

هەریەکە لە ئابیگال دیزنی وەک خاوەنی کۆمپانیای “The Walt Disney” و کارلا ژوروستێن، کە کۆمەکبەخشی دیموکراتەکانن، لە دوو هەڵوێستی جیاجیادا، یارمەتییەکانیان بۆ پارتەکەیان ڕاگرتووە و داوایان کردووە کە بایدن لە ڕکابەرییەکان بکشێتەوە و دەرفەت بدات بە کەسانی دیکە بۆ ئەوەی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئەمریکا مسۆگەر بکەن.

 

گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵ ل زێی گەورەدا خنکا
پێشت گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵ ل زێی گەورەدا خنکا
شوێنی فەرمانگەکانی پشتی دادگەی سلێمانی دەکرێتە پارک و بازاڕ
دواتر شوێنی فەرمانگەکانی پشتی دادگەی سلێمانی دەکرێتە پارک و بازاڕ
پەیوەندیدار