شوێنی فەرمانگەکانی پشتی دادگەی سلێمانی دەکرێتە پارک و بازاڕ



فەرمانگەکانی پشتی دادگەی سلێمانی دەگوازرێنەوە و شوێنەکەیان دەکرێت بە پارک و بازاڕ.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی شارەوانی، تاوتوێی رێكخستن و گواستنەوەی هەندێك لە فەرمانگەكانی شەقامی پشتی دادگەی كۆنی سلێمانی كرا بە تایبەتی گواستنەوەی پزیشكیی دادی سلێمانی، نەخۆشخانەی منداڵبوون و نەخۆشخانەی سووتاوی – ئیمێرجینسی بۆ ئەوەی قەرەباڵغی و ئاستەنگیی هاتوچۆی ئەو ناوچەیە كەمتر بكرێتەوە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەو فەرمانگانە بگوازرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنیان بۆ دیاری نەکراوە و لە شوێنی ئەوانە پارک و بازاڕ دروستبکرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی دیزاینکردندایە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان جێبەجێدەکرێت، ئەو وەبەرهێنەی پرۆژەکەی بۆ دەردەچێت، لەبەرامبەر جێبەجێکردنیدا زەوی پێدەدرێت، وەک ئەو پرۆژانەی دیکەی سلێمانی کە لەماوەی رابردوودا جێبەجێکراون.

 

سەرمایەدارە کۆمەکبەخشەکانی ئەمریکا لە کاندیدبوونی بایدن نیگەرانن
پێشت سەرمایەدارە کۆمەکبەخشەکانی ئەمریکا لە کاندیدبوونی بایدن نیگەرانن
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
دواتر پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار